ناوەندی پێنی کورد007cat Bb Mmeme omphuTCcutsik
ناوەندی پێنی کورد (بە کرمانجی: Navenda PEN a Kurd) لقێکی ناوەندی پێنی ناونەتەوەیی بۆ کوردستانە.
پێرست
- ١ مێژوو
- ٢ ئەندامانی دامەزرێنەر
- ٣ سەرچاوەکان
- ٤ بەستەری دەرەکی
مێژوو[دەستکاری]
دامەزراندنی ناوەندی پێنی کورد لە کۆنفرانسی ساڵی ١٩٨٨ی ناوەندی پێنی ناونەتەوەیی لە کامبریدج لە لایەن نووسەری کورد حوسەین ئەردەم پێشنیار کرا. ناوەندی مەزرینگەکەی لە شاری کۆلن لە وڵاتی ئەڵمانیا دایە. ناوەندی پێنی کورد لە پێناوی گەشەکردنی زمان و وێژەی کوردی بە شێوەیەکی چالاک لەگەڵ نووسەرانی کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان ھاوکاری دەکات. بەرپرسی ئێستاکەی ناوەندەکە زەردەشت حاجۆ یە.
پێنی کورد وتارەکانی پسپووڕی سەبارەت بە چاندی کوردی بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی و کوردی بڵاو دەکاتەوە. پێنی کورد ھەروەھا لە تورکیایش چالاکە و لەورەدا لە مانگی ئازاری ٢٠٠٥ لە شاری ئامەددا کۆنفرانسێک سەبارەت بە جۆراوجوریی چاندی بەڕێوەبرد.[١] ئەم ناوەندە ھەروەھا ھانی نووسەرانی ناوەندی پێنی ناونەتەوەیی دەدات تا سەردانی کوردستان و نووسەرە کوردەکان بکەن.[٢]
ئەندامانی دامەزرێنەر[دەستکاری]
- محەممەد ئوزون
- حوسەین ئەردەم
- یایلا مۆنک بۆجاک
- عەبدولڕەحمان نەقشبەندی
- حوسەین کارتال
- ئەمینە ئەردەم
- حەیدەر ئیشیک
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ پێنی ناونەتەوەیی: بڕیارنامەی کۆنفرانسی ئامەد (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ پێنی کورد: پێنجەمین کۆنفرانسی ناوەندی پێنی کورد، ٨ی ئازاری ٢٠٠٣، بەرلین (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩؛ Archived ٣ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
- ماڵپەڕی فەرمیی پێنی کورد